ئاگانیوز
ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌کانی نیوه‌ی ساڵ له که‌رکوک له قوتابخانه
کانی کوردی ده‌ستی پێ‌کرد
نه‌به‌ز ڕۆستم به‌رپرسی ڕایگه‌یاندنی خوێندنی کوردی له که‌رکوک به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ته‌واوی قوتابخانه‌کانی که‌رکوک بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ ده‌ستی پێ‌کرد که تێدا ٨٤ هه‌زار قوتابی له سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی قوتابخانه کوردییه‌کان به‌شداریان کردووه.
ڕۆستم ڕایگه‌یاند " له شاری که‌رکوک و ده‌روبه‌ری خوێندنی کوردی خاوه‌نی ٤٣٢ قوتابخانه‌یه له‌گه‌ڵ زیاتر له ٩ هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر.
جێگه‌ی باسه خوێندنی کوردی له که‌رکوک موچه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دابین ده‌کرێت