ئاگانیوز
ئاژانسی هەواڵ
ی فارس بڵاویکردەوە،
تەرمی ئازادە نامداری تەمەن ٣٦ ساڵ و پێشکەشکار لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە شاری تاران لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیشی نادیارە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی ئازادە نامداری پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە ناوچەی سەعاداتی تاران لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران دوایین ڤیدیۆی نامداری لەگەڵ کچەکەیدا بڵاوکردەوە کە هەفتەیەك لەمەوبەر تۆمارکراوە.
ئازادە نامداری لە ساڵی ١٩٨٤ و لە شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگەی کرماشان لەدایکبووە و ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە و لە شاری تاران دەژیا.
نامداری بۆ ماوەی ١٧ ساڵ لە بەرنامەی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی بەردەوام دەبینرا و ناو و ناوبانگێکی هەبوو، بەڵام هۆکار و چۆنێتی مردنی نامداری تاوەکو ئێستا نادیارە.