ئاگانیوز
شانەی قەیرانەکان لەبارەی دەگۆی قەدەغەی هاتووچۆی گشتی هاتەدەنگ و ڕەتیکردەوە هیچ بڕیارێکی لەوجۆرە دەرکرابێت.
دلێر شوانی وتەبێژی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک لەبارەی دەنگۆی قەدەغەی هاتووچۆی گشتی تایبەت بەئاگانیوز دواو و ئاشکرای کرد، هیچ بڕیارێک دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆی گشتی نەدراوە و ئەوەشی خستەڕوو تەنها وەزارەتی تەندرووستی عێراق پێشنیاری ١٥ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لێژنەی باڵای تەندرووستی و سەلامەتی عێراق کۆنەبووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، تاوەکو ڕۆژی هەشتی ئادار لەکاتژمێر هەشتی ئێوارەوە بۆ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان لەکەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت.
لەناوەڕاستی شوباتی ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لەڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە ڕاگەیاندرا و ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە لەکاتژمێر هەشتی ئێوارەوە بۆ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان لەکەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت.
ئـ،و