بابەتەکان

الخميس، 18 فبراير 2021

‎زەنگە مەترسیدارەكەی گەرانەوەی بەعس لێدرا


 ‎عەبدوڵڵا حەساری-ڕۆژنامەنووس
ماوەی چەند رۆژێكە كەناڵی عەربیە سەربە وڵاتی سعودیایە رەغد سەدام حوسینی هێناوەتە پێشەوە رۆژانە بەشێك لەو چاوپێكەوتنەی پەخش ئەكات هەر جارو بابەتێك ئەورژێنێت لێتان تێك نەچێت لە ڕوی یاساییەوە مناڵەكانی سەدام هیچ داوایەكی یاسایی نیە لەسەریان لە لایەن عێراق و ئەمریكاشەوە بۆیە ئەتوانێت بەشداری پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێت.
ئەوەی لام سەیرە لەبەشی سێیەم  پێشكەشكارەكە ئەڵێ پێشبینی ئەكەی بگەرێیتەوە بەغدا واتە بۆ سەر دەسڵاتی عێراق رەغد وڵامی دایەوە وتی پێشبینی نیە بەڵكو دڵنیام ئەگرێمەوە ،ئەمە ئەوەمان پێ ئەڵێ كە وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا گەیشتونەتە باوڕی تەواو تەنها بە سەرۆكێكی عەرەبی سونە  كۆنتڕۆڵی عێراق ئەكرێ لە یادتان نەچێ لەدامەزراندی وڵاتی عێراقەوە هەر عەرەبی سونە حوكمی عێراقیان كردوە شیعە یەكەم جارێتی حوكمرانی عێراق ئەكات بەداخەوە سامانی وڵات و سیاسەتی تەسلیمی ئێرانی كردوە هێزی چەكداری دروست كردوە وەك حەشدی شەعبی لەجێی ئێران شەڕی بەرژەوەندیەكانی ئێران ئەكات لەم ناوچەیە  دژی ئەم وڵاتانەی ناومان هێنا ، خاڵێكی تر حزبی بەعس و رەغدكچی سەدام بەفەرمی داوای لێبوردنی لە كوێت و وڵاتانی كەنەدا كرد بو داگیركردنی   وڵاتی كوێت و كوژرانی خەڵكی كوێت كە بەشەهید ناویان برد ،بەڵام بەداخەوە تا ئێستا داوای لێبوردنیان لە كورد نەكردوە لەبری ئەو نەهامەتیەی بەسەر نەتەوەكەمانیان هێنا وەك ئەنفال و  زیندە بەچاڵ كردنی ژن و مناڵی ئێمە كەچی بەیەك وشەش باسی كوردی نەكردووە نەبەعسش داوای لێبوردنی كرد بەڵكو هەموو تاوانەكانی كردۆتە ملی ئێران واتە هەر كاتێك ئەمانە هاتنەوە سەر دەسڵات هەر ئەو بەعسەی جارانن بۆ كورد ،ئەوەی لای تاكی كورد ڕون و ئاشكرایە چەندەها كۆبونەوەی بەعس لە كوردستان ئەنجامدراوە بە تایبەت لە هەولێر چەند جارێكیش لە ئوردن و وڵاتانی تر پارتی بەشداری كۆبونەوەكانی بەعسی كردوە ، ئەبێ تاكی كورد ئەوە بزانێ عەرەبی سونە ترسناكترە لە عەرەبی شیعە لەبەر دوو هۆكار یەك سنوری ئیداریمان بە یەكەوەیە واتە هەرچی زەوی ئەو سەردمانەی حوكمرانی سەدام هەموی ئەگرێنەوە بۆ عەرەب سونە ئێستا لەدەسڵات نین توانیویانە زۆربەی زەویەكانی كورد كێشەی بۆ دروست بكەن ، دوو عەرەبی سونە كەدەسڵات بونە بەردوام نەیارەكانی خۆیان كوشتوە ماڵ موڵكیان داگیر كردوە نمونەش حزبی بەعس و داعش و ئێستاش دەسڵاتی راكان جبوری ، بۆیە هەر شیعە باشترە بۆ كورد ، كێشەی كورد ئەوەیە بێ ئاگایە لەم سیاسەتەی عەربی سونە تازە بە تازە كەوتوەتە زیندانی كردنی رۆژنامەنوس و خەڵكی بێ تاوان تا خەڵك دەم كوت بكەن ،ئەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تۆ دەسڵاتی زۆرینەی لەم ناوچە دابراوانە كە تەماسن لەگەڵ عەربی سونە بەرنامەت چیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پیلانەی بەعس ، فریای ئەم ناوچانە نەكەون بەعس داگیری ئەكاتەوە.