بابەتەکان

الاثنين، 22 فبراير 2021

عێراق: ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی بیانی لەفڕۆکەخانە دەست بەسەرکران


 

ئاگانیوز
کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی بیانی لەکاتی گەیشتنیان بەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەست بەسەرکران

سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵەکەی بۆئاگانیوز پشت ڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا ژمارەی ڕۆژنامەنووسەکان زیاتر لە٢٠ڕۆژنامەنووسە و بەئامانجی ڕووماڵ کردنی مەراسیمی سەردانیکردنی پاپای ڤاتیکان بۆعێراق سەردانی عێراقیان کردووە و هەموو ڕێکارێکی یاساییان پێشتر ئەنجام داوە و هیچ کێشەیەکیشیان لەفیزەی عێراق نەبووە.

وابڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو پاپای ڤاتیکان بەسەردانێکی فەڕمی بگاتە عێراق و پاشانیش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغدا کۆببێتەوە.