ئاگانیوز
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تی دزینی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی بیناسازیی‌و كاره‌بایی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری بە‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی ڕاپەڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت. تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی دزیوه: (40 جه‌گی ئیشكردنی وه‌ستای دار‌و ته‌خته، 15 جه‌گی گه‌وره‌ی دار‌و ته‌خته، مۆلیده‌یه‌كی 12 ئه‌مپێری‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌ی كاره‌بایی دیكه). تۆمه‌تبار (ع، ك، م له‌دایكبوی 1979) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادنی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان