بابەتەکان

الثلاثاء، 2 فبراير 2021

کۆیە: ڕووداوێکی ھاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە


 ئاگانیوز

ئێوارەی ئەمرۆ لە رێگای نێوان ھەولێر-سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە و قوربانی لێکەوووەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ڕووداوەکە، لەنزیک بەنداوی سماقوڵی ڕوویداوە و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن ٢٥ساڵ بەناوی (زانا عبدالصمد جمال) گیانی لەدەستدا، کە خەڵکی شارەدێی سەروچاوەی لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و چوار سەرنشینی تر زامداربوون.


بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هاتووچۆی کۆیە هۆکاری ڕووداوەکە جگە لەیەک سایدی ڕێگاکە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی یەکێک لەشۆفێرەکان کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و چووەتە سایدی بەرامبەر.


ساڵانە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە دەیان هاوڵاتی دەبنە قوربانی، کە پابەند نەبوونی بەشێک لەشۆفێران و خراپی ڕێگاکانی هاتووچۆ هۆکارێکن بۆڕوودانی ڕووداوەکان.


ئـ،و