بابەتەکان

الاثنين، 1 فبراير 2021

هەولێر: پۆلیس کەسێکی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد

پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس بڵاویکرده‌وه‌ " دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرانەوە، کە کاتژمێر 10ی شەو لە بەردەرگای ماڵەکەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب)ی لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر توانییان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن و دواتریش تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (ر.خ.ع) تەمەن 28 ساڵ، دەستگیر کرد.

تۆمەتباری ناوبراوی سەرەوە، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کرا و ئۆتۆمبێلەکەش ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.