ئاگانیوز
ئه‌م ساڵه كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی چالاکی چل ساڵی خۆی بڵاویکرده‌وه ته‌واوی چالاکییه‌کانی نێردراوه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوز " سوور یادی 40 ساڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی له عێراق ده‌كاته‌وه له میانی كه‌مپینی (40 ساڵ له كاری مرۆیی له عێراق). له میانی ئه‌م كه‌مپینه‌وه به‌ڵێن و پابه‌ندی خۆمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه له به‌رامبه‌ر زیانلێكه‌وتوانی جه‌نگه‌كان و ناكۆكیه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له ساڵی 1980 وه له عێراق كارده‌كات، و به دیاریكراوی له سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراق ئێرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ده‌ره‌نجامه مرۆییانه‌ی كه لێكه‌وته‌ی توندوتیژی و ناكۆكیه چه‌كداریه‌كانی ئێستا و له رابردوودا كه باڵیان كێشاوه به‌سه‌رعێراقیه‌كاندا.
له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، و به‌بونی 10 نوسینگه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور پێگه‌ی خۆی پته‌وتر كردوه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، و دواتر له دۆخێكی باشتردا بوو بۆ خزمه‌تكردنی پێداویستیه‌كانی توێژه لێقه‌وماوه‌كان له دانیشتوان و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆجێیه‌كان و هاوكاری كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر پێویستیان پێیه. كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له ڕابردو و له ئێستاشدا به‌ده‌م پێداویستی توێژه هه‌ره لێقه‌وماوه‌كانه‌وه ده‌چێت، وه‌ك كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌و خێزانانه‌ی كه په‌یداكه‌ریان ژنانن، و خێزانی كه‌سانی بێسه‌روشوێن و ئاواره‌كانی ناوخۆ.
چالاكیه‌كانی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له عێراق له ماوه چل ساڵی ڕابردودا بریتی بون له باشتر كردنی گه‌یشتن به ئاو و چاودێری ته‌ندروستی و پشتگیریكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه و دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێسه‌روشوێن بون، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی خێزان. هه‌روه‌ها به‌دواداچون كردن بۆ بارودۆخی مرۆیی كه‌سانی گیراو و شێوازی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرێت له نێو گرتوخانه‌كاندا. و هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور به‌رده‌وام بوه له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی پێداویستی زیانلێكه‌وتوانی توندوتیژی.
رێكخراوه‌كه له‌ڕێگه‌ی نێرده‌ی خۆی له به‌غداد و 10 نوسینگه مه‌یدانیه‌كه‌ی له به‌غداد و به‌سڕا و دهۆك و هه‌ولێر و خانه‌قین و كه‌ركوك و موسڵ و نه‌جه‌ف و سلێمانی و ڕومادیه‌وه كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.
هه‌ندێك ژماره ده‌خه‌ینه به‌ر دیده‌ی به‌ڕێزتان كه باس ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چل ساڵدا پێشكه‌شمان كردوه.
12 ملیۆن نامه له نێوان دیله‌كانی جه‌نگی عێراق و ئێران و خێزانه‌كانیان ئالوگۆركراوه له كاتی ناكۆكیه‌كه‌دا.
به‌كۆتایی ساڵی 2003 كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور توانی 95,000 دیلی جه‌نگ بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناكۆكی عێراق و ئێران له ساڵی 1980.
66,290په‌لی ده‌ستكرد / 208,913پاڵپشت دابه‌شكراوه له نێوان ساڵه‌كانی 1995-2019 كه كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت لێی سودمه‌ندبون.
به‌خشینی 142,212تۆن له هاوكاری مرۆیی له نێوان ساڵه‌كانی 1985-2019
6 ملیۆن عێراقی سودمه‌ندبون له وه‌رگرتنی كۆمه‌كی خۆراك له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردودا، به سه‌به‌ته‌ی خۆراك كه به‌شی دوو مانگ ده‌كات.
5 ملیۆن عێراقی سودمه‌ندبون له وه‌رگرتن كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی پێویستی ناوماڵ له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردودا،
1,5 ملیۆن عێراقی هاوكاری كراون له ڕوی دارایی و باشتركردن بژێوی ژیانیانه‌وه
له كاتی قه‌یرای كۆرۆنادا، زیاتر له دوو ملیۆن ده‌مامكی پزیشكیمان دابه‌شكردوه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن جوت ده‌ستكێشی پزیشكی هه‌روه‌ها بابه‌تی پاكژكه‌ره‌وه و كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی كه‌سی، سه‌ره‌ڕای ئامێری چڕكه‌ره‌وه‌ی ئۆكسجین.