بابەتەکان

السبت، 6 فبراير 2021

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران ئاگانیوز


 ئاگانیوز

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرونی سەر بەبەشی پۆلیسی دوکان دو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەسێکیان بێھۆش کردبو دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردبو.


پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمار کرد لەسەر دو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێ کردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، دوای گەیاندنی مادەخۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بەمادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن.


پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەھاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوەو دوای ڕێکارەکان ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.


لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان