ئاگانیوز
ئەمڕۆ لەلایەن زانکۆی کەرکوکەوە ڕێزلێنان بەبەرپرسی بەشی تەکنەلۆژیا و بەرنامەکانی(IT) ئاژانسی ئاگانیوز بەخشرا.
محمد تاریق بەرپرسی بەشی تەکنەلۆژیا و بەرنامەکانی(IT) لەئاژانسی هەواڵی ئاگانیوز لەلێدوانکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای زانکۆی کەرکوکی سەربەتیمی تیمی گەشتیارانی ئاشتی بۆکاری خۆبەخشی، لەنێو زانکۆی کەرکوک ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە ڕێزلێنانەکەی لەپای ئەو خزمەتانەی بووە لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری بەشێوەی خۆبەخشی ئەنجامی داوە.
ئاگانیوز ئاژانسێکی هەواڵی کوردییە لەشاری کەرکوک و ماوەی دوو مانگە بەشێوەی خۆبەخشی کارەکانی ئەنجام دەدات و لەکۆتایی مانگی ڕابردووش دا بەشێوەیەکی فەڕمی مۆڵەتی کارکردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێبەخشرا.