ئاگانیوز
نوسینگەی تایبەتی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆکاروباری سەربازی سەبارەت بە ڕووداوەکەی بازگەی تاسلوجەی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لەڕوونکردنەوەکەدا نووسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆکاروباری سەربازی ڕاگەیاند: "لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەست بەجێ فەرمانمان دا، کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ ڕادەستکرد، کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبازگەی تاسڵوجە بەهۆی دەمەقاڵێ لەنێوان چەند پێشمەرگەیەکی هێزی حەفتای یەکێتی و کارمەندانی بازگەکە، شەش کەس برینداربوون و یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.