ئاگانیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر بۆتاوتوێ کردنی هەڕەشەکانی سەر مەزارگە ئاینییەکان لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادار لەکۆبووەوەکە بەئاگانیوزی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە لەدوای زانینی کۆمەڵێک زانیاری گومانلێکراوبووە دەربارەی هەبوونی پلانێک بۆهێرشکردنە سەر مەزارگە پیرۆزەکانی (بەغدا و نەجەف و کەربەلا).
وتیشی، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی موقتەدا سەدر و حاجی ئەبو یاسر بووە لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی سەرایاسەلام، کەبەشێکن لەهێزەکانی حەشدی شەعبی و لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی موقتەدا سەدرن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوز، لەکۆبوونەوەکەدا سەدر ئامادەیی تەواوی نیشانداو، بۆوەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، کەبکرێتە سەر مەزارگە پیرۆزەکان.
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، لەئێستادا شەقامی عێراقی سەرقاڵی پرسی تێپەڕاندن و جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ـی عێراقە لەپەڕلەمانی عێراق و لەنێو خۆی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەنگی جیاواز هەیە دەربارەی چۆنییەتی میکانیزمیی ڕێکخستنەوەی پڕۆژە یاساکە و پشکی پێکهاتە ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەییەکان و تێپەڕاندنی پڕۆژەکە لەپەڕلمانی عێراق دا.