بابەتەکان

الأربعاء، 3 فبراير 2021

چیرۆکی ئه‌و کچه‌ ئێزیدیه‌ی داعش خەونی پزیشكی لەناوبردووە


 ئاگانیوز 

نەجلا کچە ئێزدیەکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دا لەگەڵ ١١ کەس لە کەسوکاری کەوتۆتە دەست ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش 

نەجلا لەگەڵ ئەمیرێکی داعشدا هاوسەرگیری پێکراوەو بۆتە خاوەنی دوو منداڵ لەو ئەندامەی داعش

 لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ناو ناسنامەکەی گۆڕدراوە 

نەجلا دەڵێت " هاوسەرەکەی بەردەوام ناچاری کردووە تەماشای ڤیدیۆی کوشتن و ئازاردانی ئێزدیەکان بکات و وەك خزمەتکارێک مامەڵەی لەگەڵ کردووە "

نەجلا ئاماژەی بەوەکردووە  لەکاتی جەنگدا بەردەوام شوێن و ماڵیان گۆڕدراوە و دواتر بە نهێنی مۆبایل دەکڕێت و پەیوەندی بە هێزە دیموکراتەکانی سوریاوە دەکات و لەلایەن ئەو هێزەوە لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێت 

نەجلا خەونی ئەوەیە بگەڕێتەوە سەر خوێندن و لەنێو خێزانەکەیدا درێژە بەژیان بدات .