ئاگانیوز
به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی حزبه کوردستانیه‌کان له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژنامه‌نووسان ئاماده‌بوون، ڕێگری له ڕووماڵی کۆبوونه‌وه‌که کرا و ده‌رکرانه ده‌ره‌وه.
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوز ڕایگه‌یاند " له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له که‌رکوک به‌پاڵ ده‌رکراینه ده‌ره‌وه و ڕێگریان له ڕووماڵکردنی هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی حزبه کوردستانیه‌کان گرت.
جێگه‌ی باسه کۆبوونه‌وه‌ی حزبه کوردستانیه‌کان له که‌رکوک به‌بێ پارتی ئه‌نجام ده‌درێت، پێشتر به‌رپرسی لقی ٣ پارتی ڕایگه‌یاند که به فه‌رمی هیچ لایه‌ک ئێمه‌ی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئاگادار نه‌کردووه‌ته‌وه