بابەتەکان

الاثنين، 1 فبراير 2021

چەمچەماڵ سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران


 ئاگانیوز 

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی به‌شی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان بڵاویکرده‌وه‌ " حاڵەتەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر  لەزیادبووندایە لەو پێناوەشدا هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە بڵابونەوەی  زیاتری ئەم ماددە کوشندەیە 


لەماوەی مانگێکدا سێ کەسیان  بەتۆمەتی بەکارهێنانی

 ( کریستاڵ + حەشیش ) دەستگیرکردوە 


تۆمەتبارەکان دوکەسیان بەناوەکانی(ب ،ف ،ن ) و (س ، س، ڕ ) دانیشتوی ناحیەی شۆڕشن و یەکێکیشیان بەناوی (د ، م ، ت ) دانیشتوی چەمچەماڵە 


لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو بەپێی ماددەی (۱٤) هۆشبەر ڕاگیراون