بابەتەکان

الجمعة، 5 فبراير 2021

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند گۆرانکارییەکی لە یاسای بودجەی 2021ـدا کرد

 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند گۆرانکارییەکی لە یاسای بودجەی 2021ـدا کرد کە یەکێکیان هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینانە.

رۆژی هەینی 2021/02/05 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی2021دا. 

لە دەنگدانەکەدا بڕیاردراوە کە بودجەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق بۆ 20٪ کەمبکرێتەوە. هەروەها کورتهێنانی دارایی لە 47٪ـەوە بۆ 19٪ کەمکراوەتەوە، واتە لە 76 تریلیۆن دینارەوە بۆ 25 تریلیۆن دینار.