ئاژانسی ئاگا نیوز
بەهۆی گرگرتنی ماڵێك لە ڕۆژئاوای شاری بەغدا، پێنج ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا.
لیوا کازم سەلمان بورهان، بەڕێوبەری گشتیی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/1/2021 لەناوچەی غەزالیە لەبەغدا، مالێك سوتا بەهۆیەوە باوك، و دایك، و سێ منداڵی تەمەن 7و10و 12 ساڵان لەخەودا گیانیان لەدەستدا.
هاوکات وتیشی، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێتەوە، کە لەکاتی خەوتنیاندا سوپای کارەبایان نەکوژاندۆتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە خەڵکی ناوچەکە درەنگ بەڕێوبەرایەتی شارستانیان لەڕووداوەکە ئاگادارکردۆتەوە، پۆلیسی ناوچەکەش دەستی بەلێکۆلینەوە کردووە.