که‌رکوک هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک کارتی ده‌نگدان نوێ نه‌کاته‌وه مووچه‌که‌ی ده‌بڕدرێت
بەپێ نوسراوەی فەرمی ئیدارەی که‌رکوک که‌کۆپیه‌کی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوز که‌وتووه " داوا له فەرمانبەران دەکات گەر کارتی دەنگدان تازە نەکەنەوە مووچەکانیان نادرێتی لە مانگی شوبات پێویسته نوێ بکه‌نه‌وه به وێنه‌وه بێت .
نووسراوه‌که " واژووی ڕاکان جبوری پارێزگاری به‌وه‌کاله‌تی که‌رکوکی له سه‌ره و ئاڕاسته کراوه بۆ فه‌رمانبه‌ران.
له نووسراوه‌که " پشتبه‌ستراوه به ڕاسپردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ئاسایشی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق بۆ نوێکردنه‌وه‌ی کارتی ده‌نگده‌ران و به‌وێنه‌ی که‌سی ده‌نگده‌ر.