بابەتەکان

الأحد، 24 يناير 2021

عومەر محمد بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە

ئاژانسی ئاگا نیوز
عومەر محمدی گۆڵکاری ئەم وەرزەی خوولی نایابی یانەکانی کوردستان و یانەی وەرزشی چەمچەماڵ تووشی پێکانێک بوو لەقاچی چەپیدا بەپێی وتەی پزیشکەکان بەو هۆیەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە .

لە یاری نێوان یانەی وەرزشی چەمچەماڵ و یانەی وەرزشی هەولێردا لەهەفتەی  حەوتەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستاندا یاریزان و لەخولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا  گۆڵکاری یانەی وەرزشی چەمچەماڵ "عومەر محمد" تووشی پێکانێک بوو لەقاچی چەپیدا ، لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند :بەپێی وتەی پزیشکەکان ماوەی سێ هەفتەم پێویستە بۆ گەڕانەوەم بۆ یاریگاکان .

عومەر محمدی "٢٣"ساڵ لەم وەرزەی خولی نایاب بەئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت و لەکۆی شەش یاری توانیویەتی "شەش" گۆڵ تۆمار بکات و لە نیوەی یەکەمی خولەکەدا ببێت بەگۆڵکاری خوول .