پارتی دیموکراتی کوردستان که له دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧وه که‌رکوکی به‌جێهێشتووه له‌دوای جه‌ژن باره‌گاکانی له که‌رکوک ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " بڕیاره دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ناوچه‌کانی بگه‌ڕێنه‌وه و باره‌گاکانیان بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌که گووتی " گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی پارتی له دوای جه‌ژن به‌بروسکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌یه که بگه‌ڕێنه‌وه و کاری سیاسی خۆیان له که‌رکوک ئه‌نجام بده‌ن.
پێشتر به‌رپرسانی پارتی له میدیاکانه‌وه ڕایگه‌یاندبوو که پارتی به‌بێ ده‌سه‌ڵات ناگه‌ڕێته‌وه که‌رکوک، له گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕانکاری ده‌کات له پارێزگارگاکه.
به‌پێی زانیارییه‌کان پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌شداری کردنی له هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌رکوک و دوو کاندید بۆ بازنه‌ی یه‌ک و دووی که‌رکوک هه‌یه.