ئاگانیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەست بەسەرداگرتنی دەیان کەل و پەلی قەدەغەکراوی لەناوشاری هەولێر ڕاگەیاند.
لەڕاگەیاندراوێک دا بەشی پۆلیسی ڕێکاریی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەیان بەوەداوە، کەلوپەلەکان لەچوارچێوەی هەڵمەتێک دا دەستی بەسەرداگیراوە و کەلوپەلەکانیش بریتی بوون لە (بۆکس خەنجەر و چەقۆ و حەربە و پێنج جۆر چەکی تاپڕ).
لەڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێ تا دیاردەی هەڵگرتنی چەقۆ و حەربە و دامبۆکس و چەکی نایاسایی و سەرجەم ئامرازە قەدەغەکراوەکان، بنبڕ دەکرێت.
هەڵمەتەکەی پۆلیسی هەولێر لەکاتێکدایە، ڕۆژانە ڕووداوەکانی کوشتن و تەقەکردن لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕوودەدات و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی دەبنە قوربانی.