ئاگانیوز
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردهوه لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەرین و خودی بەڕێوەبەری گشتی بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی کەرتی تەندروستی سنورەکە لەڕێگەی سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 31ـ1ـ2021 بۆیەکەمجار بڕێکی زۆر پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی ڕاستەوخۆ لەڕێگەی کونسوڵخانەی ئەمریکا گەیەندرایە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینەوە، سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێم دەکەین کەلەڕێگەی ئەوانەوە پێداویستیەکان بۆ سنورەکە دابینکرا.